هه‌ر به‌ناوه کۆنه چه‌پییه‌که‌ی جارانه‌وه ده‌ڵێم کاک ئاسۆ گیان ده‌ستتخۆش بۆ ئه‌و له‌سه‌رهه‌ڵدانه، تا ئاستێک خراپ نییه، له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بریندارکردنی (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) تێبینییه‌کی باشت ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه‌ی تۆ په‌یت پێنه‌بردووه ئه‌وه‌یه ناوبراو دڵی که‌سی به‌خۆیه‌وه نه‌هێشتووه، بۆیه کۆده‌نگییه‌کی فه‌رامۆشکردنی وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت. ناوبراو هه‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، خه‌ڵکی جۆره حسابێکیان بۆ ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ر که گه‌ڕایه‌وه و له‌و ناوچه‌یه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆنی پارتیدا جێگیر بوو، ئیعتبار و وه‌زنه‌ی به‌ته‌واوی هاته‌خواره‌وه، قسه له‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی به‌فیتی باڵی دووهه‌می ده‌سه‌ڵات بوو بێت.
به‌تایبه‌تی ئێستا ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان هه‌ردوو باڵی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات زۆر که‌م بۆته‌وه، نانی ئه‌وی بڕیوه، فه‌قیره بێکار که‌وتووه. خۆ گه‌ر تێبینی نووسینه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بکه‌یت، زۆر به‌ئاسانی هه‌ست ده‌که‌یت گۆڕانیکی باش ده‌بینرێت، خه‌ریکه دێته‌وه سه‌ر سکه‌ی ئاسایی خۆی، ئه‌وه‌یش قابیلی ده‌ست خۆشی لێکردنیه‌تی.
خودی ڕووداوه‌که‌یش په‌یامێکی ناڕاسته‌وخۆ و هه‌ق لێکردنه‌وه‌یه‌کی یه‌کێتییه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قسانه‌ی له‌مه‌وبه‌ری.
ئه‌وه‌ی له‌م ڕووداوه‌دا جێی سه‌رنج بوو کاتی خۆی کردیان به‌هه‌ڵا که یه‌کێتی بۆمبی ده‌ست هه‌ڵداوه‌ته ماڵی برای (حه‌مه‌فه‌رق حه‌سه‌ن) چیرۆک‌نووسی ناوبراو، گوایه به‌هۆی ئۆپۆزسیۆن بوونییه‌وه وای لێده‌که‌ن و هه‌وڵی کوشتنیان داوه،
له‌کاتیکدا بێزووی به‌ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری مام جه‌ڵاله‌وه ده‌کرد. سه‌رئه‌نجام بینیمان مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرت. وه‌ک له‌وه‌ڵامێکی ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه یه‌کێتی نه‌بووه بۆمبی فڕێدابێته ماڵی ناوبراوه‌وه به‌ڵکوو کێشه‌ی نێوان خێزانی خۆیان بووه و هه‌ر ئه‌و برایه‌ی ئێستایانه ئه‌و کاره‌یشی ئه‌نجام داوه.
ئاسۆ گیان، گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ ئه‌وه‌نده ساده له‌وح نه‌بێت، جوانتر، وردتر بێت عاتیفی نه‌بێت، خێرا قاڵبه ئاماده‌کراوه‌کان فڕیداته سه‌ر جاده بۆ ته‌ماشاکردن. 061010
-----------
سه‌رچاوه:
ئه‌و ته‌قانه‌ی پۆلیسێك رِاناچڵه‌كێنێ به‌كر ئه‌حمه‌د - سوید
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=2108
ئه‌م نووسه‌ره هه‌میشه به‌نه‌فه‌سێکی توونده‌وه بۆ ده‌ربڕینی دیده‌کانی دیته مه‌یدانه‌وه، ئه‌و گومانه‌ی تا ئاستێک پۆزه‌تیفه، به‌ڵام له‌کام هزره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌کی دییه!
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئایینی کۆنی باوباپیرانی کورد، له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌پێچه‌وانه، بۆ ئه‌و ڕێنیسانسه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که سه‌رجه‌م کایه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی گرتۆته‌وه و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چیت بێته‌وه سه‌ر پێی خۆی، تا ئێستا به‌گوته‌ی مارکس له‌سه‌ر سه‌ر ڕۆیشتووه.
گه‌ر به‌قورس لێم وه‌رنه‌گیرێت به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعایه‌ییه‌وه ئه‌م دیده زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ری و هه‌یمه‌نه‌ی کلتووری رۆژهه‌ڵاتی و ئیسلامی و تیوری موئامه‌ره، نه‌ک ئه‌ورووپی، سه‌رچاوه ده‌گرێت.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی ئاگای له‌ڕاگه‌یاندن بێت ده‌بینێت ئه‌وانه‌ی خه‌ریکی نووسین و په‌یجوورین له‌سه‌ر زه‌رده‌شت کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتن، نه‌ک کوردانی باشوور، به‌داخه‌وه له‌م بواره‌دا زۆر خه‌مساردن.
ئه‌بێت هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تی زیندووکردنه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بێت که ده‌بێت کاری ڕۆشنگه‌ری به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ببرێت؛ بچێته خانه و ڕێگرتن له‌هه‌ژموونی ته‌وژمی ئیسلامی تووندڕه‌و. به‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان فره که‌لتووره نه‌ک ته‌نها ئاینێک. ئه‌و ئایینه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدار له‌ئاستی جیهاندا خه‌ریکی خۆ ناشیرین کردنه، به‌گوته‌ی پاپای فاتیکان نه‌بێت به‌زه‌بری شمشێر سه‌پێنراوه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه ناعه‌ره‌به‌کاندا. 061015
----------
سه‌رچاوه:
زه‌رده‌شتیزم: فه‌لسه‌فه‌ی کورده‌واری یا وه‌همی خۆپاراستن ؟ فه‌رهاد شاکه‌لی – سوید
http://www.klawrojna.com/pdf/Zardashtism.pdf
کوشتن و تیرۆرکردنی تێکۆشه‌رانی پارچه‌کانی دیکه به‌تایبه‌تی ئه‌وانی ڕۆژهه‌ڵات، که به‌داخه‌وه له‌وانی دی پشکی لێدانیان زیاتر به‌ر که‌وتووه، به‌ته‌نها ناگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شڕۆڵه‌ی باشوور ناتوانی وه‌ک تۆ داوا ده‌که‌یت بیانپارێزێت. له کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له‌ئاژاوه‌ی وادا هه‌موو فاکته‌ره‌کان به ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه نییه، فه‌رامۆشکردنی کایه‌که‌رانی دی باش نییه که زۆر جار له‌ده‌سه‌ڵات به‌هێزترن.
ئه‌وه‌نده‌ی فاکته‌ری زاتی و خودی نێو پرۆسه‌ی لێکترازانی کۆمه‌ڵه به‌هێزه نیو هێنده ده‌ستی ده‌ره‌کی وه‌ک تۆ به‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌زانی، زاڵه نییه.
بیریشت نه‌چێ به‌دانپێنانی خودی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ئه‌و تیرۆر و تیرۆرکارییه‌ی که تۆ ژماره‌یه‌کت داوه، له داوی فشاری هه‌مه‌لایه‌نه زۆر که‌م بووه، لابه‌لا بیستبووم که ڕێکه‌وتنێک له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسا یه‌کێتی و حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رگرتن له‌و ڕه‌شه‌کوژییه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان هه‌یه، تا ئێستا به‌نده‌کانی ئاشکرا نه‌کراوه.
له مه‌ڕ گرتنی د. فایه‌ق گوڵپی، مرۆڤ هێنده عاتفی نه‌بێت، وه‌ک مارکس هه‌میشه گومانت هه‌بێت زۆر ئاساییه، نه‌ک سیاسییه‌کی وا به‌ڵکوو مرۆڤه ئاساییه‌کان که‌موکوڕی و ناشیرینیان هه‌بێت یان بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو خولقێنه‌ری فڵان و فیسار ڕووداو بن.
ئیتر له باشووڕی کوردستان ڕه‌وشه‌که ترشاوه به‌سه‌ر یه‌کدا...
---------
سه‌رچاوه:
ئایا د.فایه‌ق تیرۆریسته؟ عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=733
جارجار بابه‌ته که‌مه‌کانت له‌نێو ماڵپه‌ڕه‌کاندا ده‌خوێنمه‌وه، هێنده‌ی له تۆ گه‌یشتبێتم، به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌وه دیده‌کانت ده‌رده‌بڕیت، ئه‌وه‌یش که‌مێک تایبه‌تمه‌ندی خۆتانه، کاریکی باش ده‌که‌یت.
به‌ڵام، هێنده هه‌یه، که‌مێک دیده‌کانت به‌رگری له هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کات به‌و ده‌قه‌ی که مێژوو به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌وه‌یش گه‌ر قورس نه‌بێت دژ به کرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌کانه.
به‌داخه‌وه دوهه‌مین نووسینتم به ناونیشانی جیهانێکی ویژدان مردوو خوێنده‌وه، درۆت له‌گه‌ڵ ناکه‌م و به‌داوای لێبووردنیشه‌وه گه‌ر ده‌ربڕینه‌که‌م که‌مێک توند بێت، وام ده‌زانی نووسینی نووسه‌ریکی عه‌ره‌بی شۆڤێنی له‌وانه‌ی که‌ناڵی جزیره و رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ت وه‌رگێڕاوه سه‌ر زمانی کوردی!
دیاره به‌نده‌یش له‌سه‌ر هه‌مان کێشه بابه‌تێکم نووسیوه، تکایه بفه‌رموون له‌م به‌سته‌ره بیخوێنه‌وه. 060804
--------
سه‌رچاوه: جیهانێکی ویژدان مردوو ئه‌مجه‌د شاکه‌لی - سوێد
ئه‌وانه‌ی خۆیان به فه‌یله‌فوس ده‌زانن، ماده‌م په‌روه‌رده‌ی که‌لتووری ره‌شی ڕۆژهه‌ڵاتین و به‌تایبه‌تی ئیسلامی هه‌روا ده‌جالن و ئه‌وه‌نده‌یان لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
قابیله گه‌نجی له زانا ئه‌تۆمییه‌که‌ی پاکستان شه‌ریف تر بێت، به‌دزییه‌وه زانیاری ئه‌تۆمی فرۆشتبوو به‌کۆماری ئیسلام! بۆیه هه‌موو ئه‌و ناو و پله و پایانه جێی گومانن، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه وه‌ک تۆ ده‌ڵێی پشتی ته‌واوی پێببه‌سترێت.
-------
سه‌رچاوه:
گه‌نجی" ئه‌گه‌ر "گاندی" بوایه... د. رۆیا تلووعی - ئه‌مریکا
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=709
تیوری ڕێژه‌یی، وه‌ک دروشم و ئاڵایه‌ک هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌کاروکرده‌وه‌مدا ڕه‌نگ بداته‌وه، ئیتر نازانم تا چه‌ند ده‌ره‌قه‌تی دێم یان هاتووم؟
به‌ڵام بڕوام به‌کاری پێرپێکت که له‌سه‌دا سه‌د ته‌واو و دروست بێت نییه، له‌تێڕوانینمدا دیاریده و شته‌کان تۆخ نیین و کاڵ ده‌نوێنن. هه‌ر بۆیه که‌موکوڕیم هه‌یه و ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر هوشداریم بداتێت، چاوه‌ڕوانم و تکایه بێده‌نگ مه‌بن لێم .
بۆ ئیسلامییه‌کان فریشته‌ن؟
تازه دێیی به چ باینویه‌که‌وه به‌رگری ده‌کات؟ و له‌کێی ده‌کات و شینی چییه‌تی؟! ڕۆژانه مه‌لاو پیاوانی جۆراوجۆری ئایینی و ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ژنان و پیاوانی ته‌وژمی بزاڤی ئیسلامی سیاسی ڕۆژانه و شه‌وانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ گه‌ر قورس نه‌بێت و گوزارشته‌که گونجاو بێت ژه‌هری ئایدۆلۆژیای ئاینی ئیسڵامی توندڕه‌و بڵاو ده‌که‌نه‌وه، تاوان نییه؟!
مه‌ریوان ته‌نها به‌په‌رتووکێک چه‌ند ڕاستییه‌کی کۆن و پێنه‌زانراوی ئاشکرا کردووه، لێی ده‌که‌ن به‌هه‌ڵا. ئه‌وه‌ی کاره ناوازه‌یه‌ی مه‌ریوان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کاری ڕه‌شی سه‌رومڕی ئیسلامییه‌کاندا وه‌ک دڵۆپێک و ده‌ریایه‌ک وایه. 061029
-------
سه‌رچاوه:
کاک (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) هه‌ڕه‌شه ده‌کا ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی-سوید
http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=ehmedtazedeyii&article=1909