هێژا هیشام ئاکریی، دووباره هاته‌وه په‌یڤین*، به‌ناڕسته‌وخۆ وه‌ڵامی یه‌کدوو که‌سی داوه‌ته‌وه که مه‌سه‌له‌ی زمانی ستانداریان وروژان. دیاره ئه‌م جاره‌یان به‌نه‌فه‌سێکی ئارامتره‌وه ده‌ئاخافێت.
ئه‌م فره هێژایه، له‌وه گریگرتووه که ده‌سه‌ڵات له‌کوردستانی باشوور، خه‌ریکی یه‌کلایکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و پرسه گرنگانه‌ی میلله‌ته‌که‌یه، که ئه‌ویش زمانی یه‌کگرتووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له‌و ناوچه‌یه هاتۆته کایه‌وه، تا ئاستێک، مێژوو کرده و ساغ بۆته‌وه ئه‌ویش هه‌ژموونی شێوه‌زاری سۆرانییه، که ببێته زمانی فه‌رمی. بێگومان گاڤێکه به‌ئاراسته‌یه‌کی درووست، مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌ر که‌سێکی نه‌ته‌وه‌ییه.
وه‌ک له‌شوهره‌ته‌که‌یدا دیاره، بۆته جێی سه‌رسووڕمان ئه‌و هێژایه خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری بادینان باژێری ئاکرێیه. که‌واته وه‌ک خۆی ده‌ڵێت زمانی شیریی بادینییه، که‌چی به‌سۆرانی ده‌نووسێت! پارادۆکسێکی سه‌یره! بۆ دژایه‌تی کردن به‌م شێوه‌زاره ده‌نووسێت و ده‌په‌یڤێت و به‌وتنه‌وه‌ی وانه‌ی کوردی پاره‌ی پێپه‌یدا ده‌کات. شه‌رمنانه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت! ناشچێت به‌شێوه‌زاری بادینی- کرمانجی بنووسێت، که‌زمانی دایکییه‌تی!
ئه‌و دایڵۆگه‌ی هه‌نووکه و به‌م شێوه‌زاره به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، له‌کوردستانی باشووردا، زمانی ستاندار، شێوه‌زاری سۆرانییه، وه‌ک هه‌ولێرییه‌کان ده‌ڵێن؛ ئیتر ئه‌م گاره‌گاره چییه، بۆ کڕ نابن؟
خاڵێکی دی جێی سه‌رنجه ئه‌ویش هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی وه‌ک نه‌رویج و زمانی یه‌کگرتوویان نییه و به‌دوو شێوه‌زار کاری خۆیان مه‌یسه‌ر ده‌که‌ن. ته‌شبیه نه‌بێت هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی دانسقه‌ی وه‌ک نه‌رویج، ڕێک وه‌ک دۆڕاوه‌که وایه نه‌ڵێ به‌وانێکمه‌وه، شه‌ق ده‌بات. ئاخر حه‌قد و نابینایی تا ئه‌و ڕاده‌یه، له‌پای چی؟ له‌نێو ده‌یه‌ها وڵاتی ئه‌ورووپادا هاتووه نیشتۆته‌وه به‌سه‌ر نموونه‌یه‌کی سه‌قه‌ته‌وه! به‌ڵام ده‌بێت سوپاس گوزاری بکه‌ین ئه‌و حاڵه‌ته شازه‌ی پێناسانین!
نه‌بێته شه‌ڕی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق، بێئه‌ده‌بیش نه‌بێت، وه‌ک ئه‌و دێڕه کۆنه‌ی مه‌سعود بارزانی وایه که فه‌رمووبووی؛ گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌کرێت، ده‌توانیین تێکی بده‌ینه‌وه!
هیوادارم ئه‌و هزره ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی میلله‌ته‌که‌ماندا به‌کار بهێنرێت. 061129
----------
* بڕوانه ناونیشانی بابه‌ته‌که (به‌ناو زمانزانانی ئێمه‌ش سیاسه‌تمه‌دارن و هانده‌ری به‌گژاچوونن) که له‌ماڵپه‌ڕی (Kurdistan News Daily ) بڵاوبۆته‌وه.
کات و ڕۆژی (11/29/2006 9:04:25 AM) په‌خشکردنی.
ناونیشانی به‌سته‌ره‌که‌ی:
http://www.knewsdaily.net/knews/content.asp?contentid=1046
هه‌مان بابه‌ت له‌م ڕۆژ و کاته‌دا
(Wednesday, 29.11.2006, 12:10am (GMT)
لێره‌شدا بڵاوکراوه‌ته‌وه:
http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=hishamakreyi&article=2380
wellamêkî kurt:
boye be soranî denûsim ta weko kesanî wek cenabit ke teynya soranî dezanin têbigen û hallî bin ...
chonke lay zor kesî wek cenabit kirmancî (ferensî ) ye soran wetenî.....
له‌وه‌ڵامی کۆمێنتێکدا؛ ڕمل لێدان!
وه‌ک کرمانجییه‌کانی کوردستانی باشوور ده‌فه‌رموون؛ سه‌یدا هیشام ئاکریی، که له‌وشه‌ی عه‌ره‌بی سه‌ید وه‌رگیراوه، به‌و کۆمێنته‌م قه‌لس و بێزار بووه، وه‌ک باوه ده‌بوایه به‌کۆمێنتێکی جیا، که‌چی هاتووه وه‌ک په‌راوێزێک له‌پاین نووسینه‌که‌مدا کورته وه‌ڵامێکی نووسیوه.
هێنده تووڕه بووه! له‌و چه‌ند دێره‌دا دوو جار وشه‌ی جه‌نابی بۆم به‌کارهێناوه! ئه‌وه به‌هه‌ر حاڵ، قابیل فه‌رامۆش کردنه.
ئه‌وه‌ی عه‌یب و شووره‌ییه ئه‌و بیانوه لاوازه‌یه، گوایه، بۆیه به‌شێوه‌زاری سۆرانی ده‌نووسێت، چوونکه به‌نده کرمانجی تێناگات و وه‌ک خه‌ڵکه ئاساییه‌که به‌و شێوه‌زاره ده‌ڵێم فه‌ره‌نسی!
ئه‌و تۆمه‌ته نیشانه‌ی غه‌ره‌ز پیسی زیاتر هیچی تر نییه. ئه‌وه‌ی له‌کۆمێنته‌که‌دا ده‌رمبرێوه، پێده‌چێت ڕاست بێت و ده‌ستی بێگانه له‌پشت ئه‌م به‌رگریکردنه‌وه‌یه بێت! ئه‌گه‌ری دووه‌م: یان ئه‌وه‌تا هزری ناوچه‌گه‌رێتی هێنده به‌هێزه، به‌داخه‌وه، که‌مئه‌ندامی کردووه!
به‌کورتی، بۆ ئه‌وه‌ی نیاز پاکی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا (زمانی ستاندار) بۆ خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژارده (نوخبه)ی کۆمه‌ڵگای کوردی باشوور ده‌ربخرێت، پێشنیاری لابردنی ئه‌و پاشگره (ئاکره‌یی)ی به‌چه‌سپی دووقولی به‌خۆیه‌وه ناوه، ده‌که‌م. ئه‌و کات با که‌ره‌مکات بۆ پای دایلۆگ، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا. 061130
شێوه‌زاری سۆرانی، زمانی ستانداره!
هێژا هیشام ئاکره‌یی، ڕۆژی 17ی11ی2006 به‌م ناونیشانه: (لایه‌نگرانی زاراوه‌ی سۆرانی به بیانۆی زمانی یه‌کگرتووی کوردی کورد له‌تله‌ت تر)** نووسینێکی به‌رگری ئامێزی له‌سه‌ر ئاریشه‌ی زمانی یه‌کگرتوو بڵاوکردۆته‌وه.
به‌و ناونیشانه‌دا وا دیاره به‌ڕێزی له‌خه‌ڵکانی دی خه‌مخۆرتره، گوایه ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن چه‌ند هێژایه‌که‌وه ده‌کرێت و بڵاوده‌کرێنه‌وه، ئاو کردنه‌وه به‌ئاشی له‌تله‌تکردندا!کام له‌تله‌تکردن؟
بۆ چیمان هه‌زار پارچه نییه؟ بۆ خۆی هاتنه وه‌ڵام به‌و نه‌فه‌سه‌وه، پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌وه!
نازانم هیشام ئاکره‌یی، خۆی بۆ وا لا گه‌وره کردووین، بێزی نایه‌ت ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه بێنێت که وروژێنه‌ری مه‌سه‌له‌که‌ن! تا ده‌گات به‌وه خۆی به‌ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌وگرانی وه‌ک کۆڕی زانیاری کوردی بشوبهێنێت، و ده‌ڵێت:
(... ئه‌م بابه‌ته‌م زیاتر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ کۆی ئه‌و شتانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا نووسراون ....).
ماڵ ئاوه‌دان، وا ده‌زانێت خه‌ڵکی به‌په‌یڤی ئه‌و هه‌ڵده‌په‌رن و یه‌کسه‌ر ده‌یکه‌نه پراتیک، نازانێت نوزه‌یه‌که له‌نێو هه‌زاره‌ها نووزه، ئه‌ویش گه‌ر خوێنه‌ری هه‌بێت.
ئه‌م فره هێژایه، جۆرێک سه‌رلێشێواوی به‌بۆچوونه‌وه‌کانی دیاره، کێشه‌یه‌ی زمانی یه‌کگرتووی کوردی، تایبه‌تمه‌ندی باشووری کوردستان ناسراو به‌کوردستانی عێراقه، نه‌ک کێشه‌ی سه‌رجه‌م پارچه‌کانی دی. خۆشمان یان ترشمان بوێت ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین ئێمه‌یش وه‌ک عه‌ره‌به‌کان چه‌ند کوردستان‌مان هه‌یه، که‌واته نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌چه‌ند گه‌ل پێکهاتووه!
ئه‌و هزره‌ی داوای کوردستانی گه‌وره ده‌کات به‌داخه‌وه ته‌شبیه نه‌بێت، له‌و دروشمه گاڵته‌جاڕییه‌ی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی ده‌چێت، که ده‌ڵێت ئومه عه‌ره‌بییه واحیده زات ڕیساله خالیده، و وێنه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانی له‌گه‌ڵدایه!
وه‌ک هاوپێج له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، بۆ ڕۆشنترکردنه‌وه‌ی دیدم له‌کات و ساتێکی دی‌دا 061116 ئه‌م به‌دواداچوونه دووباره ده‌که‌مه‌وه:
موحسن جوامير، ماوه‌یه‌که له‌ماڵپه‌ر و ڕۆژنامه‌کانی ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ڵمه‌تیکی له‌سه‌ر زمانی کوردی ده‌ست پێکردووه، دواهه‌مین بابه‌تی به‌ناونیشانه‌که‌یدا ( عه‌ره‌به‌كه پیی وتم " زۆرم حه‌ز لیێیه فێرى كوردى بم وه‌لی به‌كام له‌هجه) ** جێی سه‌رنجم بوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ی نیگه‌ران کردووه ئه‌و ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ند شێوه‌زارێکی نێو زمانی کوردییه، پاش ئه‌و بڕیاره گرنگه‌ی په‌رله‌مان دێت؛ به‌وه‌ی یه‌کێک له‌شێوه زاره‌کانی کرمانجی خواروو، ناسراو به‌سۆرانی کردووه به‌زمانی فه‌رمی و ستاندار له‌داموده‌زگاکانی باشووری کوردستاندا.
ئه‌و بڕیاره، وه‌ک هه‌ر شتێکی دی ڕه‌نگداوه‌ی دروستکرد. لێره و له‌وێ ناڕه‌زایه‌تی له‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ربڕا، ژماره‌یه‌ک داموده‌زگای ده‌ڤه‌ری بادینان موخاله‌فه‌تی خۆیان ده‌ربڕی، هاوکات شێوه‌زاری هه‌ورامانیش هاتنه په‌یڤین، له‌وانه‌یه شێوه‌زاره‌کانی دیش بێنه نێو ئه‌و بازنه‌یه‌وه.
به‌ڵام، گه‌ر بڕیارێکی وا ڕێژه‌ی موخالفینی هێنده بێت، زۆر ئاساییه، نابێته هۆی چاوپیابخشانه‌وه، بڕیاره‌که ڕابگرێت. له‌و بڕوایه‌دام کێشه‌ی زمانی ستاندار بڕاوه‌ته‌وه، چوونکه ئه‌وه هه‌ر له‌خۆوه نه‌هاتووه، مێژووه‌یه‌ک چێیکردووه، گه‌ر له‌باری جوگرافییه‌وه بڕوانین، هه‌رێمی کوردستان چوار پارێزگایه، سێیانیان که‌رکوک، سله‌یمانی، هه‌ولێر
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چێ‌بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌شێوه‌زاری وه‌ک ده‌ڵێن به‌سۆرانی ده‌په‌یڤن و ده‌نووسن. ئه‌و مێژووه هه‌روا به‌ئاسانی ته‌سلیم نابێت، جێگیر بووه و ترسی نییه.
ئیتر زۆر ئاسایه به‌شێک له‌خه‌ڵکی داینشتووی ده‌ڤه‌ری بادینان نه‌یانه‌وێت ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌کاوه‌خۆ دێنه سه‌رقناعه‌ت.
وه‌ک باگراوه‌ندێک ئاوڕ له‌دواوه بده‌ینه‌وه؛ به‌داخه‌وه کۆنیش ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌بری خوێندن به‌شێوه‌زاری سۆرانی که زۆربه‌ی کتێبه‌کانی قوتانخانه‌کانی پێ چاپکرابوو، ئه‌وان، خوێندنی زمانی عه‌ره‌بیان هه‌ڵبژارد!
موحسن جوامير، ئه‌و ناونیشانه ئیستیفزازییه، بیری دید و دێڕێکی ناشیرین و غه‌ره‌زاوی هاوشێوه‌ی سه‌رانی داگیرکه‌ری کوردستان بیر ده‌هێنێته‌وه، ده‌بوایه پێت بفه‌موویایه؛ زمانی ستاندار له‌هه‌ریمی کوردستان شێوه‌زاری سۆرانییه نه‌ک شتیکی دی، بێ چه‌ند و چوون خۆت فێر بکه.
له‌لایه‌که‌وه ئه‌و پرسیاره دروسته، چوونکه کورد، دابه‌ش بووی چه‌ند وڵاته، بۆیه ئاساییه که‌سانی بێگانه بڵێن؛ کوردی کرمانجی و کوردی سۆرانی. ده‌بێت بۆیان ڕونبکرێته‌وه که هه‌رپارچه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.061117
-----------
* ئه‌و بابه‌ته له‌ماڵپه‌ڕی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ http://www.kurdistanan.net بڵاوکراوه‌ته‌وه.
** ئه‌و بابه‌ت و ناونیشانه لێره‌دا
http://www.klawrojna.com بڵاوکراوه‌ته‌وه.
دواتر له‌کوردستانی باشوور ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ
(http://www.xandan.com/ArchivX/Archiv-Aso/no-304/p8.pdf) دووباره کرایه‌وه.