ئه‌و به‌دوادا چوونه، له‌لایه‌نێکه‌وه دروسته، له‌لایه‌نێکی دییه‌وه نادروست! پێده‌چێت ئه‌م چاودێره فره هێژایه، سه‌ر به‌باڵێکی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ک پارتی دیموکراتی کوردستان بارزانی بێت، بۆیه ده‌فه‌رموێت:
(... له دوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره و که‌ڕانه‌وه‌ی شاری سلێمانی بۆ باوه‌شی هه‌ولێری پایته‌خت...)*!
گه‌ڕانه‌وه‌ی سله‌یمانی مانای چی؟!
ئه‌م ده‌ربڕینه له‌فه‌رهه‌نگی پارتییه هزر وشکه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت!
یان ئه‌وه‌تا له‌هزری شارچێتییه‌وه که به‌ڕاستی هه‌رکه‌سێک ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌و تێڕوانینه بێت شه‌رمه‌زاری زیاتر هیچی تری به‌نسیب نابێت.
ئه‌و شه‌وه‌ی (2006.12.25)کریستیانانی کوردستانی باشوور نه‌ک مه‌سیحی که عه‌ره‌به‌کان به‌کاری ده‌هێنن و ئێمه‌ش له‌ئاخافتندا توتیانه لاساییان ده‌که‌ینه‌وه، له‌شاری هه‌ولێر گه‌ره‌کی عه‌ینکاوه،
که‌ناڵی ئاسمانی کوردستانتیڤی ڕاسته‌وخۆ، ڕێوڕه‌سمی ئه‌و یاده‌ی به‌جه‌ژنی دایکبوون ناسراوه، په‌خش ده‌کرد.
دیمه‌نی دانیشتنی هاوڵاتیانی ژن و پیاو دانیشتوو به‌جیای ناو هۆڵی کڵێسه‌که سه‌رنجی ڕاکێشام!
له‌نێو کوردانی به‌ئایین ئیسلامدا، دیدێکی پۆزه‌تیف له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی کریستیاندا هه‌یه، به‌وه‌ی ئه‌وان له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه که‌م کێشه‌ن و که‌متر جیایی له‌نێوان ژن و پیاودا ده‌که‌ن.
له‌نێو خۆیاندا میهره‌بان و ته‌بان و توند‌و تیژ نیین.
به‌ڵام، ئه‌و دیمه‌نه شتێکی که‌مان پێده‌ڵێت؛ نه‌خێر!
ئه‌و دیده له‌شوێنی خۆیدا نییه، به‌وه‌ی کریستیانه‌کانی دانیشتووی ڕۆژهه‌ڵاتی غه‌زه‌ب لینیشتوو، له‌م خاڵه و زۆرتردا له‌گه‌ڵ موسوڵمانان جیاوازییان نییه،
ناکرێت خه‌سڵه‌تی پێشکه‌وتن به‌میان بدرێت و له‌ویان بسه‌ندرێته‌وه، یان ئه‌وه‌تا کریستیانه‌کان به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌دا که‌مایه‌تین،
خۆشوترشیان بوێت که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری هه‌ژمونی ئایینی ئیسلامی زاڵ، که سه‌رتاپای ئایینه‌که به ئه‌نتی ژن ناسراوه. 061227
--------
* تکایه بڕوانه بابه‌تی: (له‌سایه‌ی ئازادی حکومه‌تی هه‌رێمدا، مه‌سیحیه‌کان به عه‌ره‌بی قسه ده‌که‌ن له جیاتی کوردی)
ttp://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=satir&article=2798