ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر نازانم کام ماڵپه‌ڕ یان ڕژۆنامه‌ی ناوخۆی کورستانی باشوور بوو، بابه‌تێکم له‌سه‌ر هه‌مان وێنه‌ی محه‌مه‌دی ئامه قوره‌یشی، پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان بینی.
ته‌رزه جاف*، هه‌مان هه‌واڵمان بۆ باس ده‌کات، که له‌وڵاتی ئێران بۆ یه‌که‌م جار بینیویه‌تی، پێده‌چێت نیگارکێشێکی ئه‌و وڵاته کێشابێتی، به‌زۆری له‌ناوچه کوردنشینه‌کاندا ده‌بینرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاینزای سوونین.
نووسه‌ر، هاتووه به‌راوردێکی له‌نێوان نیگاری عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب، ئه‌م وێنه‌یه کردووه. وه‌ک که‌سێک و نووسه‌رێکی سوونی گومانی له‌ڕاستی و دروستی وێنه‌که‌ی په‌یامبه‌ری موسڵمان پیشانداوه!
دواتر به‌راوردی وێنه‌که و ئه‌و وه‌سفه جوانانه‌ی له‌نێو ژنانی هه‌ولێر بۆ ئه‌و زاته هه‌یه ،کردووه.
له‌م قسه‌وباسه‌ی خانم ته‌رزه جافه‌وه، ده‌په‌رمه‌وه بۆ جیهانی هونه‌ر، به‌تایبه‌تی بواری شێوه‌کار، به‌وه‌ی بۆ له‌مێژووی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلامن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ورووپاوه، گه‌شه‌ی نه‌کردووه، هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌تی شێوه‌کاری گه‌وره‌و گران ده‌رنه‌که‌وتووه؟
ئه‌ی بۆ وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری کریستانه‌کان (عیسا) کێشراوه و هه‌یه به‌ڵام هی محه‌مه‌دی موسوڵمانان نییه؟
بۆ له‌نێو ئاینزاکانی خودی ئیسلامدا به‌تایبه‌تی شیعه‌کان وێنه‌ی ئیمام عه‌لی هه‌یه و زیاتر وه‌ک پێغه‌مه‌ریان وایه، که‌چی له‌لای سوونه‌کان وێنه‌ی محه‌مه‌د نییه؟
له‌م پرسیارانه‌وه ده‌ڵێم؛ شیعه له‌سوونییه‌کان، هه‌روه‌ها ئاینی کریستان له‌ئاینی ئیسلام کراوه‌ترن.
ئاینی ئیسلام، ئه‌نتی خه‌یاڵ بووه، خه‌یاڵیش سه‌رچاوه‌ی هونه‌ره، بۆیه ئاساییه، نه‌ک کفره وێنه‌ی محه‌مه‌د بکێشرێت، به‌ڵکوو، ڕێ له‌وه‌یش گیراوه، له‌بواره‌کانی ژیانی دی‌دا، هونه‌ر ده‌ورونه‌خشی هه‌بێت. ئه‌و ڕه‌وشه و کۆنترۆڵه ئایینیه تونده درێژ بۆته‌وه بۆئه‌م سه‌رده‌مه، له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا وانه‌کانی هونه‌ر بێبایه‌خ و له‌نرخی نه‌بواندایه.
کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کان، کوژراوی ئه‌و دیده‌ن که هه‌موو دیارده‌کانی نێو ژیان له‌چاوی ئاینییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگینن، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئایین ده‌بێت یه‌ک خاڵ بێت له‌نێو خاڵان‌دا نه‌ک هه‌موو خاڵه‌کان.
بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی محه‌مه‌د، گه‌ر هاتوو له‌ئه‌نجامی ململانێی ئاینزای شیعه و سوونی سه‌رچاوه‌ی گرتبێت یان هه‌ر ململانێیه‌کی تر، هه‌نگاوێکه به‌ئاڕاسته‌ی کرانه‌وه و تێکشکاندنی کۆتێک له‌و کۆته‌کانه به‌رینی به‌خه‌ڵکی موسوڵمان گرتووه.061119
--------
* ناونیشانی بابه‌ت: وێنه‌كه‌ى (( حه‌زره‌تى موحه‌مه‌د)) د.خ و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك. لێره‌دا (http://www.klawrojna.com)بڵاوبۆته‌وه.